حوزه‌یران 23, 2020 22:14 Asia/Tehran
  • شەمخانی؛ ئەورووپا بە ھێنانە ئارای بڕیارنامەی دژی ئێرانی بوو بە کایەکلێی دەستی بۆڵتۆن و ترەمپ

سکرتێری ئەنجدمەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتی: ئەورووپا بەرھەمی ھاوبەشی دوو گەمژەی لێنەھاتووی وەک بۆڵتۆن و ترەمپی لەمەڕ کشانەوە لە بەرجام تێبینی نەکردو بە ھێنانە ئارای بڕیارنامەیەکی دژی ئێران بوو بە کایەکلێی دەستی بۆڵتۆن و ترەمپ.

دەریاوان «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجدمەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا نووسی:«جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە کتێبی بیرەوەرییەکانی دا، «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە کابرایەکی سەرسەری و گەمژە ناساندووەو ترەمپیش لە بەرامبەر دا وەک کەسێکی گەمژەو لێنەھاتوو ناوی دەبات.

شەمخانی وتیشی: دەسا بۆ ئەورووپا تێبینیی بەرھەمی ھاوبەشی دوو گەمژەی لێنەھاتووی لە برەی کشانەوە لە بەرجام نەکردووەو بە ھێنانە ئارای بڕیارنامەیەکی دژی ئێرانی بووەتە  کایەکلێی دەستی ئەو دووانە؟

ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی ھەینی ١٩ی ژوئەن بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی سێ وڵاتی ئەورووپیی بریتانیاو ئاڵمانیاو فەرەنسای لە بارەی ئێرانەوە پەسەند کرد.

سەرپەیڤ