زەریف : بەتوانایی ئێران ھوکاری نیگەرانیی ئەمریکا ورژێمی زایۆنیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383454-زەریف_بەتوانایی_ئێران_ھوکاری_نیگەرانیی_ئەمریکا_ورژێمی_زایۆنیە
وەزیری دەرەوەی ئێران ، پێشکەوتن و تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ھۆکاری نیگەرانیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و ریزبەستنی ئەوان لە دژی ئێران ناوبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2020 18:11 Asia/Tehran
  • زەریف : بەتوانایی ئێران ھوکاری نیگەرانیی ئەمریکا  ورژێمی زایۆنیە

وەزیری دەرەوەی ئێران ، پێشکەوتن و تواناییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ھۆکاری نیگەرانیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و ریزبەستنی ئەوان لە دژی ئێران ناوبرد .

محەمەد جەواد زەریف دوانیوەڕۆی دوشەممە لە  دانیشتنی بەڕێوەبەرانی باڵای وەزاڕەتی دەرەوەی ێئران لە گەڵ ئیسحاق جەھانگیریی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ، ئاماژەی کردە  پیلانی ھەندێ وڵات و گروپی بیانیی بۆ گوشارھێنان بۆسەر گەلی ئێران و گوتی : رەنگە زۆر بە دەگمەن ، وڵاتێک ئەوەندە گوشاری لە لایەن ھەندێ دەسەڵاتەوە تەحەمول کردبێ . 

جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم دانیشتنەدا بە پێداگری لەسەر شکستی ھێنانی پیلانەکانی ئەمریکا بۆ تیابردنی ئابووریی وڵات گوتی : ئابووریی ئێران لە بواری غەیرەنەوتیی گەشەی پۆزەتیڤی ھەبووە و گەشەی ئابووریی وڵات لە ساڵانی رابردوودا سەرباری بایکۆتە نایاساییەکان زیادی کردووە .