ته‌مووز 16, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • بەرھەمھێنرانی دەرمانی « ڕەمدسیڤیر» لە ئێراندا بۆ چارەسەریی کۆرۆنا

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران باسی بەرھەمھێنرانی دەرمانی«ڕەمدسیڤیر_Remdesivir» لە ئێرانی کرد بۆ چارەسەریی کۆرۆنا.

«سەعید نەمەکی» وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەرمانێکی تەواو کاریگەرو جێگای بڕوا بۆ چارەسەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دنیادا بوونی نییە، وتیشی: دەرمانی«ڕەمدسیڤیر» لە ئە ورووپاو ئەمریکا بۆ توشبووانی ئەم ڤایرۆسە بەکار دەھێندرێت و لە حەوتەی داھاتووەوە لە ئێرانیش دا بەرھەمھێنانە نێوخۆییەکەی دەست پێ دەکات.

«نەمەکی»وێڕای ئاماژەکردن بەشێوەنامەکانی دەرمان لەوەزارەتی تەندروستیی ئێران وتیشی: توێژەرانی ئێرانی لە ٥٧ گروپی توێژینەوەدا خەریکی کار کردنن لە سەر ئەم بابەتەو دەرەنجامەکەشی لە لێژنەی زانستی دا کە بە ھۆی پەنجا کەس لە ھەڵکەوتەترین پزیشکان بەڕێوە دەچێن، تاوتوێ دەکرێت.

وەزیری تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران  وتیشی: لە داھاتوویەکی نزیک دا دەرەنجامی توێژینەوەی پسپۆڕانی ئێرانی وەک وڵاتێکی ناوداری بواری توێژینەوەی دەرمانی، بڵاو دەبێتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکارییە پزیشکییەکانی ئێران ، سەرجەم نەخۆشانی توشبووی «کۆڤیدی _١٩» لە وڵات دا گەییشتووەتە ٢٦٤ ھەزارو ٥٦١ کەس کە لەم ژمارەیە نزیکەی ٢٢٨ ھەزار کەسیان چاک بوونەتەوەو یان نەخۆشخانەکانیان بە یەکجاری بەجێ ھێڵاوە.

سەرپەیڤ