ته‌مووز 23, 2020 13:52 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەر ناوچەکەدا زاڵە

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی:دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەر ناوچەکەدا زاڵە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ«کیومەرس حەیدەری» سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دەیەمین کۆڕەجێژنی «مالکی ئەشتەر» کە ھاوکات لە تاران و بنکە ناوچەیی و تایبەتییە سەربازییەکانی ئەرتەش لە پارێزگاکانی فارس و ئەسفەھان لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوە چوو، وتیشی: ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکردایەتیی خۆی لە سەر سێ بنەما ھەڵچنیوە، ویلایەت و دادگەری و شایستەسالاری.

حەیدەری وێڕای ئاماژە کردن بە ئامادەبوونی کاریگەرو جیھادیی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەمی جۆربەجۆردا لەوانە لە خەباتی دژی کۆرۆنا وتیشی: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا ھەر لە ھەمان سەرەتاوە ورەی بەرپەرچدەرانەی ھەبووەو بە ئەنجام دانی مەشقی جۆربەجۆر بە ئاستێکی باڵا گەییشتووە.

سەرکردەی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھێزی زەوینی بە ٢٨ نەخۆشخانەی نەگۆڕو ژمارەیەکی بەرچاوی نەخۆشخانەی گەڕۆک و بەرپا کردنی حەونگەی ٢٠٠٠ قەرەوێڵەیی لە تاراندا تەنیا سوچێکی تواناییەکانی خۆی دەرخستووە.

سەرپەیڤ