ته‌مووز 25, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران سەبارەت بە گێچەڵنانەوەی فڕۆکە جەنگیە ئەمریکییەکە

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران سەبارەت بە کێشە دروست کردنی فڕۆکە جەنگیە ئەمریکیەکە بۆ گەشتی ١١٥١ ی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  دوای نزیک بوونەوەی  فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە ئاسمانی سووریا لە فڕۆکەی موسافریی ١١٥٢ی کۆمپانیای ماهان کە لە تارانەوە دەچووە بەیرووت، ژمارەیەک لە موسافرەکان بەهۆی کاردانەوەی خێرا و دابەزینی  بەرزایی فڕۆکەکە بۆ ڕێگری لە پێکدادان لەگەڵ ئەو شەڕکەرە، بریندار بوون.

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی  ئێران بە پێی پەیمانی شیکاگۆ وێڕای پێوەندی لەگەڵ لایەنی سووری، داوای لێکدانەوەی خێرا و وردی ڕووداوەکەی کرد و گرووپی تەکنیکی لێکدانەوەی ڕووداوەکانی ئێرانیش لە کاتژمێرە سەرەتاییەکان پاش گەیشتنەوەی فڕۆکەکەی ماهان بۆ فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، لێکدانەوەی تەکنیکیی ڕووداوەکەیان دەست پێکرد.

ئەو ڕێکخراوە، هەوڵی  فڕۆکەی جەنگیی  ئەمریکا بۆ نزیک بوونەوە لە  فڕۆکە موسافربەریەکەی ئێران بە نمونەی ڕوونی پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی و یاسا ستانداردەکانی فڕۆکەوانی دەزانێت و ناڕەزایەتی جیدی خۆی بە شێوەی فەرمی بە ئەنجومەنی ڕێخکراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەیی ئیکائۆ پێشکەش دەکات و داوای بەدواداچوونی بەپەلەی پرسەکە دەکا.

سەرپەیڤ