دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا ئەم حەوتە دێتە بازاڕ
تهمووز 27, 2020 13:28 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: دەرمانی ئێرانیی کۆرۆنا بە نرخی زۆر کەمتر لە هاوشێوە هاوردەییەکان،دێتە ناو بازاڕ.
موحەمەد ڕەزا شانەساز سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئێران وتی: بەشێک لە دەرمانەکانی کۆرۆنا کە هاوردە کرابوون، نرخیان بۆ دانراوە و بەشێکی دیکە کە لە ناوخۆی ئێران بەرهەم هاتوون، نرخیان بۆ دادەنرێت.
ناوبراو وتیشی : نرخی دەرمانی هاوردەیی ڕمدسیویر یەک ملیۆن و سێسەد هەزار تمەن دەست دەکەوێت، بەڵام نرخی ئێرانییەکەی یەک لەسەر چواری نرخی هاوردە کراو دەبێت.
شانەساز ڕایگەیاند: دەرمانەکانی تایبەتی کۆرۆنا، دەرمانگەلێکن کە لە دەرمانخانەکان نافرۆشرێن و تەنیا لە نەخۆشخانەکان بەکار دەهێنرێن ولە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە بەرهەمی ناخۆیی ئەو دەرمانگەلە بە نرخی نزیک بە ٤٠٠ هەزار تمەن دێنە ناو بازاڕ.