ته‌مووز 28, 2020 08:10 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشی بە بۆنەی ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمام موحەممەد باقر(ع)

ئێرانی ئیسلامی لە شەوی ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمام موحەممەد باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھان نوقمی پەژارەو ماتەم بوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە حەوتەمی زیحەججەی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی ژوئیەی ساڵی ٢٠٢٠ی ی زایینی، ساڵگەڕی شەھید بوونی ئیمام موحەممەد باقر(ع) ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھانە.

ناسناوی ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھان  باقرولعلومە  واتە ئەوەی کە زانست دەقەڵەشێنێت.

حەزرەتی  ئیمام موحەممەد باقر(ع) ١٩ ساڵ و دە مانگ دوای باوکی بەڕێزی واتە ئیمام زەینولعابدین(ع) ئەرکی گرینگی ئیمامەتی بەجێ ھێنا.

ئیمام موحەممەد باقر(ع)  لە سەردەمی ئیمامەتی خۆی دا بۆ تاوێکیش وازی لە بڵوکردنەوەو بانگەز بۆ کلتووری ئیسلامی،، گۆشکردنی شاگرد، ڕابەرایەتی کردنی ئەسحاب و خەڵک، ڕاپەڕاندنی نەریستەکانی باپیری واتە حەزرەتی موحەممەد(ص) لە نێو خەڵک و ڕاکێشانی سەرنجی دەزگای دابڕکەری حکومەت بەرەو لای ڕێبازی دروستی ڕابەرایەتی کردن، خافڵ نەبوو.

ئیمامی پێنجەمی شێعەکانی جیھان سەرەنجامی حەوتەمی زیحەججەی ساڵی ١١٤ی کۆچیی مانگی لە تەمەنی ٥٧ ساڵی دا لە مەدینە بە ھۆی «ھیشامی کوڕی عەبدولمەلیک» لە خەلیفەکانی ئومەویی دەرمانداوو شەھید کرا.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەڕی شەھید بوونی حەزرەتی  ئیمام موحەممەد باقر(ع) لە ھەموو موسڵمانانی جیھان سەرەخۆشی دەکات.

سەرپەیڤ