ته‌مووز 28, 2020 08:34 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەڵگیرانی بایکۆتە نایاساییەکان پێشمەرجی دانوستان نییە، ڕاستییەکە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە تیرۆریزمی ئابووری و دەرمانیی ئەمریکییەکان دژی ئێران لە ھەل و مەرجی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: ھەڵگیرانی بایکۆتە نایاساییەکان پێشمەرجی دانوستان نییە، ڕاستییەکە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەبەرھێنەران و ھەڵسوڕاوانی پیشەسازیی پترۆشیمی و پۆڵای وڵات بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنان لایان وایە دوای شەڕو بایکۆتی ئابووری دژی گەلی ئێران، تاران ناچار دەبێت پەیوەندییان لەگەڵدا دامەزرێنێ، وتی: بە درێژایی زیاتر لە دوو ساڵ کە لە داسەپێندرانی توندی بایکۆتە ئابوورییەکانی دوژمنان تێ دەپەڕێ، بۆخۆیان گەلێک جار داوای وتووێژو دانوستانیان کردووە.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پشتبەستن بە خۆ لە وەبەرھێنانی کەرتەکانی پترۆشیمی و پۆڵا، دەستھلتێکی گەورەیە بۆ وڵات، وتیشی: ئەگەر دەوڵەت شانازی بەوە دەکات کە لە ھەمبەر ئەمریکاو بایکۆت و گوشارە دەرەکییەکاندا وەستاوە، ئەم ڕاوەستانە لەتسای یارمەتی و ھەوڵی تەواوی وەبەرھێنەران، سەرمایەدانەران و کارخولقێنەکان بە تایبەت لە کەرتی پۆڵاو پترۆشیمی دا مسڵگەر کراوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، بە کەوتنەگەڕی گەڵاڵەی تازە لە بوارەکانی پترۆشیمی و پۆڵا لە ماوەی حەوتەکان و مانگەکانی داھاتوو، جەماوەری ئێران شایەتی ڕەوتی گەشەی وڵات و بازدان لە بواری وەبەرھێناندا دەبن.

 

سەرپەیڤ