ته‌مووز 28, 2020 18:58 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دواقۆناغی مەشقی ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٤»ی سپای پاسداران

دواقۆناغی مەشقی گەورەو ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٤» لە ئەمڕۆ سێ شەممە بە بەشداریی ھێزی دەریایی و ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی پارێزگای ھۆرمۆھگان، ڕۆژئاوای گەرووی ھۆرمۆز و کەنداوی فارس ھەتا قوڵایی خاکی وڵات دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی سپانیوز، لە دواقۆناغی ئەم مەشقەدا یەکەکانی موشەکیی، ئاوگەڕو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ھێزی دەریایی سپاو یەکەی موشەکی، فڕۆکەوانی و ڕاداریی ھێزی ھەوافەزای سپا ئۆپراسیۆن و سیناریۆکان ڕادەپەڕێنن.

ھەڵمەتی موشەکی ، ئاوگەڕی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دژی بنکەکانی دوژمن، ئۆپراسیۆنی مین داڕشتنی بەرگریکارانەو بڕینی ھێڵی پەیوەندیی ئاوگەڕەکانی دوژمنی گریمانەیی، ڕاپەڕاندنی مەشقی موشەکیی بە ھۆی کۆپتەرو ھاویشتنی موشەکی قەراخ بۆ دەیا لە دواقۆناغی مەشقی ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٤»ی سپای پاسداران  جێبەجێ دەکرێت.

لەم مەشقەدا بۆ یەکەمجار ئۆپراسیۆنی پێ و شوێنگرتنی ناو.چەی مەشق کردن بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەی ناردراوی «سەتەلایتی نور» ئەنجام دەگرێت

سەرپەیڤ