ته‌مووز 28, 2020 20:13 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر ڕەشید: دەوڵەتە داگیرکەرەکان چاوەڕوانی باجی قورسی پڕکێشییەکانیان دژی گەلی ئێران بن

فەرماندەری بنکەی ناوەندیی «خاتەمولئەنبیا(ص)» وشداریی دا، دەوڵەتە داگیرکەرو گەندەڵەکان کە تامی تاڵی دەستەڵاتی ھەڵمەتی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە کاردانەوە بەرامبەر بە ملھوڕییەکانیان چەشتووە ، دەبێ چاوەڕوانی دانی باجێکی قورستر لە ڕادەی پڕکێشیەکانیان بن.

سەرلەشکر «غوڵامعەلی ڕەشید» فەرماندەری بنکەی ناوەندیی «خاتەمولئە نبیا(ص)»ی  سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە مەشقی سپای پاسداران لە کەنداوی فارس و گەرووی ھۆزمۆز، لە نێو ئاپۆڕەی فەرماندەرانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەوانەیس وا بە شوێن بە ناپاوەجێ پیشاندانی ئێرانن لە سەردەمی خەباتی ھەمەلایەنەی گەلی ئێران لە ھەمبەر ڤایرۆشی کۆرۆناو خۆڕاگرتن لە بەزامبەر ملھوڕییەکانی ئەمریکا، بە دڵنیاییەوە باجی ئەو ھەنگاوانەیان دژی گەلی ئێران دەدەن.

سەرلەشکر ڕەشید پێشی داگرت: ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەواوی بارستاییەکانی بۆ بەرگری و ھەڵمەت و وەڵامدانەوەی ھێزمەندانەی ھەڕەنشەو و ھەنگاوی سەقام شێوێن لە کات و شوێنێکی لەباردا کەڵک وەردەگرێت.

دواقۆناغی مەشقی گەورەو ھاوبەشی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٤» لە ئەمڕۆ سێ شەممە بە بەشداریی ھێزی دەریایی و ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی پارێزگای ھۆرمۆزگان، ڕۆژئاوای گەرووی ھۆرمۆز و کەنداوی فارس ھەتا قوڵایی خاکی وڵات دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ