ته‌مووز 30, 2020 22:37 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی جێژنی قوربانی پیرۆزی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتنی جێژنی قوربانی پیرۆزی لە سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی جێژنی قوربانی پیرۆز، ھیواداریی دەربڕی کە، سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە سای خواست و ھەوڵی ھاوبەش بتوانن بەستێن بۆ یەکگرتن و یەکانگیر بوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری جیھانی ئیسلام خۆش کەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھیواداریی دەربڕی کە موسڵمانانی جیھان لە سای پیرۆزایەتی و بەرەکەتی ئەم جێژنە متفەڕکەو بە ڕەچاو کردنی فێرکارییە بەرزەکانی ئایینی ئاسمانیی ئیسلام بتوانن لە ئاراستەی نزیک بوونەوە لە خوداوەند ھەنگاو ھەڵگرن.

سبەینێ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

سەرپەیڤ