ته‌مووز 30, 2020 22:54 Asia/Tehran
  • جەھانگیری جێژنی قوربانی لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جێژنی قوربانی لە جێگرانی یەکەم و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

«ئیسحاق جەھانگیری» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ جێگرانی یەکەم و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئیسلامی ، جێژنی قوربانی پیرۆزی وەک نوێنگەی ئیتاعەت و بەندایەتیی ڕەھا لە بەرامبەر فەرمانی ئیلاھی ناوبردو وێڕای پیرۆز کردنی ئەم جێژنە، لە خوداوەندی تاقانە داوای سەربەرزی و بەختیاریی بۆ گەلانی موسڵمان کرد.

جەھانگیری ھیواداریی دەربڕی کە لە سەروبەندی ئەم جێژنە پیرۆزەداو بە ھەوڵ و تێکۆشانی دوو ھێندەی تەواوی دەوڵەتان و بیرمەندانی ئیسلامی ، ھاوپشتی و ئاشتی و ئەرخەیانیی ھەرچی زیاتر لە وڵاتانی ئیسلامی دا جێگیر ببێت و بە سەر ڤایرۆسی کۆڤیدی_١٩ ش دا کە بەرۆکی مرۆڤایەتیی گرتووە، سەرکەون.

سبەینێ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە. 

سەرپەیڤ