ته‌مووز 31, 2020 03:42 Asia/Tehran
  • زەریف: دەرباز بوونی مرۆڤایەتی پێویستن بە قوربانی کردنی بەرژەوەندیی خۆویستانە دەکات

موحەممەد جەواد زەریف،وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە، ڕزگار بوونی مرۆڤی بەستەوە بە قوربانی کردنی بەرژەوەندیە خۆویستانەو باغرانەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زەریف لە پەیامە توییتێرییەکەی دا نووسی: بە ڕێزنان لە جێژنی «ئەزحا» وەرن با ھەر ھەموومان دۆعای بکەین و خۆمان لەمەڕ ئەوە شتەدا بە ئەرکمەند بزانین کە بە داخەوە بڕێک لە ئاراستەی دا خەریکی کوشت و بڕن، بەرژەوەندیی خۆویستانە و کۆکردنەوەی ھەزاران ژمارەی سیفر لەگەڵ یەکدا. دیارە ئوممەت و کۆمەڵگای جیھانی بۆ دەربار بوون پێویستی بە ئاڵوگۆڕە لەم سەرمەشقەدا.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکی تردا بە زمانی عەرەبی بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆزەوە نووسی: جێژنی قوربانی پیرۆز لە کاتێکدا لە ڕێوە دەگات کە ئێمە لە ھەل و مەرجێکی دەگمەن داین. ھاتنی ئەم جێژنە متفەڕکە لە ئوممەتی ئیسلامی پیرۆز دەکەین و بە ھیواین کە ساچان، یەکگرتن و خۆبەختکاری لە پێناوی بنەما ئیسلامی و مرۆڤییەکانمان بۆ بگەڕێتەوە

ئەمڕۆ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ ،جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

 

سەرپەیڤ