ته‌مووز 31, 2020 10:48 Asia/Tehran
  • نوێژی جێژنی قوربان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی بەرپا کرا

بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی نوێژی جێژنی قوربان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەرپا کرا.

ئەمڕۆ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ ،جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

جەماوەری بڕوادارو لەخوداترسی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە ئامادە بوونیان لە نوێژگەو مزگەوتەکان نوێژی جێژنی قوربان، جێژنی بەندایەتی و ڕزگار بوون لە کۆت و بەندە دنیاییەکانیان بەرپا کرد.

بۆ پێشگرتن لە تەشەنای زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمساڵ لەو شارانەی کە ڕەوشتی سووریان تیادا ڕاگەیەندراوە، نوێژی جێژنی قوربان بەرپا نەکرا.

سەرپەیڤ