ته‌مووز 31, 2020 10:58 Asia/Tehran
  • جێژنی موبارەک و متفەڕکی قوربان پیرۆز بێت

ئەمڕۆ ھەینی دەھەمی زلحەججەی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٣١ی ژوئیەی ٢٠٢٠ جێژنی قوربانی پیرۆز یان جێژنی «اضحی» لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

لە جێژنی قوربانی پیرۆزدا ئەو حاجیانەی کە چوونەتە زیارەتی ماڵی خودا، بە فەرمانی خوداوەندو بۆ ڕەزامەند کردنی قوربانی دەکەن و ئا بەمجۆرە ڕێز دەگرن لە یاردی پێغەمبەری مەزنی ئیلاھی حەزرەتی ئیبراھیم(ع).

خوداوەند بۆ تاقیکردنەوەی بڕواو نیازپاکییەکەی فەرمان بە حەزرەتی ئیبراھیم(ع) دەدات کە حەزرەتی ئیسماعیل(ع)ی کوڕی لە پێناوی خودادا بکاتە قوربانی.

حەزرەتی ئیبراھیم(ع) سەرباری دژوار بوونی ئەو ئەرکە، پێملی فەرمانی ئیلاھی دەبێت و بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکەی خۆی ساز دەدات، کەچی ھەرچی ھەوڵ دەدات، چەقۆکەی دەستی ملی حەزرەتی ئیسماعیل(ع)ی کوڕی نابڕێت. ئینجا ھەر لەو کاتەدا بانگەواز بۆ حەزرەتی ئیبراھیم(ع) دەکرێت کە لەو تاقیکارییە ئیلاھییەدا بە سەربەرزی دەرچووەو ئینجل مەڕێکی بۆ دەنێردرێت ھەتا لە باتی  حەزرەتی ئیسماعیل(ع) بیکاتە قوربانی.

ئەم بەسەرھاتە پڕ لە ئامۆژگارییە وانەی لەخۆبردوویی، زاڵ بوون بە سەر ھەوای نەوس و ملکەچ بوون لە ھەمبەر فەرمانەکانی خوداوەندمان پێ فێر دەکات. ھەر لە بەر ئەمە موسڵمانانی جیھانیش ڕۆژی دەھەمی زلحەججە وەک جێژنێکی گەورەو شکۆمەندی ئیسلامی شایی و ئاھەنگ دەگێڕن و وانەی نیازپاکی و بەندایەتیی لێ فێر دەبن.

 ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی حاجییانیش لە چاو ساڵانی ڕابردوو گەلێک کەمەو و ڕێ و ڕەسمەکانی تایبەت بە جێژنی قوربانی پیرۆز بە ڕەچاوکرانی توندتۆڵی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕاگرتنی مەودای پێویست بەڕێوە دەچێت.

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر ئەم ڕۆژە متفەڕک و موبارەکە  لە ھەموو موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ