ته‌مووز 31, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی جێژنی پیرۆزی قوربان دا

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەججی ئیبراھیمییەوە ، وێڕای ئاماژە کردن بە پرسەکانی ئێستای ئەمریکاو جوڵانەوەی دژی ھەڵاواردن لەو وڵاتەدا،جەختی کرد: ھەڵوێستی ئێمە پشتگری کردن لە جەماوەرو شەرمەزار کردنی ھەڵس و کەوتی دڵڕەقانەی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەو وڵاتەیە.

بەڕێزی لە بەشێکی تری پەیامەکەی دا ڕایگەیاند: ئاوڕدانەوەیەک لە شەقامەکانی ئەمریکا، لە ھەڵس و کەوتی کاربەدەستانی ئەمریکی لەگەڵ خەڵکەکەیان، لە دۆڵە قوڵەکەی دابڕان و مەودای چینایەتی لەو وڵاتە، لە سوک بوون و گەمژەیی ئەوانەی وا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردراون، لە ھەڵاواردنە ڕەگەزییە سامناکەکەی، لە دڵڕەق بوونی فەرمانبەرە ئەرکمەندەکانی کە کەسێکی بێ تاوان لە شەقامەکاندا بەوپەڕی لە سەرخۆیی بەبەرچاوی ڕێبوارەکانەوە لەژێر ئەشکەنجەدا دەکوژن، ھەر ھەموو ئەمانە قوڵایی قەیرانی ئاکاری و کۆمەڵایەتی شارستانیەتی ڕۆژئاوایی و سەرلێشێوان و بەتاڵ بوونی فەلسەفە سیاسی و ئابوورییەکەی ئاشکرا دەکەن.

پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوو خاڵی سەرەکی دەپێکێت: یەکەم پێداگری لە سەر یەکگرتنی موسڵمانان، بوژێندرانەوەی شوناسی موسڵمانان لە ئاستی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی. ئەم بابەتە ڕۆڵێکی کارا لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕی چارەنووس سازی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و ھەروەھا نەتەوە چەوساوەکانی دیکە لە ھەر شوێنێکی جیھاندا دەگێڕێت.

دووھەمین خاڵیش پێویستیی سەرنجدانی بیروھزری پێشکەوتەو ڕزگاریبەخشی ئیسلامە کە دەبێتە ھۆی بەدی ھاتنی جوڵانەوەو شۆڕش و ڕابوونی دژی پاوانخوازیی ئیستیکباری.

لە ڕاستی دا خاڵێکی جوڵانەوەی بەبڕشتانەو نێونەتەوەییەو چاوەڕوانی دەکرێت زۆرێک لە بەرژەوەندییەکانی ئوممەتی ئیسلامی ڕەچاو بکات، کەچی وەک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش ئاماژەی پێکردووە گەلێک لە وڵاتان لە گرینگایەتی و کارکردەکانی حەجج خافڵن.

یەکێک لەو پرسە گرینگانەی جیھانی ئیسلامیش کە لە سەرەوەی پرسە سیاسییەکانی موسڵمانان بە ھەر ئایینزاو ڕەگەزو زمانێکەوەیە پرسی فەلەستینە. ئەو ڕووداوەی کە تیای دا گەورەترین ستەم لە ماوەی سەدەکانی ئەم دواییە لە فەلەستین دا ئەنجامی گرتووەو ھەموو شتێکی نەتەوەیەک بە ماڵ و مەزراو دارایی و سامان و ڕێزو شوناسیەوە زەوت دەکرێت.

سەرپەیڤ