ته‌مووز 31, 2020 14:14 Asia/Tehran
  • بژاردەیەک لە وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وتەکانی دا لە ڕۆژی جێژنی پیرۆزی قوربان فەرمووی: بایکۆتەکانی ئەمریکا بە ڕواڵەت دژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیە بەڵام لە ڕاستی دا دژی گەلی ئێرانەو جۆرێکە لە دڕندەکاری.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی ھاوکات لەگەڵ جێژنی پیرۆزی قوربان لە وتاردانی تەلەفزیۆنیی خۆی دا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی قوربانی پیرۆز لە ھەوڵی خەباتکارانی بواری تەندروستی و خزمەتگوزاری و بە تایبەت کادێری دەرمانیی ئێران لە ھەمبەر پەتای نەخۆشیی کۆرنا ڕێزی گرت.

بەڕێزی وتیشی: ئەمڕۆ تەواوی دنیا توشی پەتایەکی ھەموانین، ڕەنگە لە زۆرێک لە شوێنەکانیش دا کەسانێک ھەبن کە یارمەتی خەڵک دەدەن، بەڵام لەوە ناچێ ھیچ شوێنێک وەک ئێرانی خۆشەویستمان ژمارەی خۆبەخشانی بۆ یارمەتی دانی خەڵک ھێندە زۆر بێت.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیشی کرد: کۆمەڵە دەرمانی و پزیشکییەکان لە ڕیزی ھێڵی پێشەوەی خەبات دا بوونەو لەخۆبردوویییان نواندووەو دیارە زمان لە وەسفی ئەو بەختکارییانەیان کورتە، ئینجا لە پشت سەریانەوە ھەر ئەم خۆبەخشانەش بوون کە پاڵپشتییان دەکردن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی وتیشی: کۆمەڵێک لە خەڵک لە کارەساتی تەشەنای کۆرۆنادا بە توندی زەبریان وێکەوت کە دەبێ قەرەبوو بکرێنەوە. ئەمە دەبێ خەڵکیش قەرەبووی بکەنەوە و نابێ ھەمووی ئۆباڵی گەردنی دەوڵەت و دامەزراوە نیوەدەوڵەتییەکان بکرێت. ئەوانیش ھەر ئەرکێکیان لە سەر شانە، بەڵام ئەمە بە تەنیا بەس نییە و خەڵکەکەش دەتوانن یارمەتی بدەن.

بەڕێزی ئاماژەی کردە بایکۆتەکانی دژە ئێرانیی ئەمریکاو وەک تاوانێکی گەورەی یەک لایەنە لێکی دایەوە کە دژی نەتەوەیەک بەکار ھێنراوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئامانجی دوژمن لەو بایکۆتانەی بە سەر کورتەماوەو نێوان ماوەو درێژەماوەدا دابەش کردو وتی: ئامانجە کورتەماوەکەی بەچۆکدا ھێنانی گەلی ئێرانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی جەختی کرد: ئامانجی نێوان ماوە پێشگرتن بە گەشەی زانستیی ئێرانەو ئامانجە درێژماوەکەشی ھەڵشکاندنی دەوڵەت و  وڵات و لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەی ئابووریی ئێرانە.

بەڕێزی پێشی داگرت کە: ئامانجە لاوەکییەکەیان پچڕاندنی پەیوەندیی ئێران لەگەڵ دام و دەزگاکانی ناوچەکەدایە، ئەوەی وا دوژمنی چەپەڵ بە داسەپاندنی بایکۆت بە نبازی دابین کردنی بووە، پێی نەکراوەو ناشکرێت و ئەمە بۆ خۆشیان دانیان پیادا ناوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ھاوتەریب لەگەڵ بایکۆت دا ڕەوتی چەواشەکاریی ڕاستییەکان و بەراوەژوو پیشان دانی ڕووداوەکانیش لە ئارادایە. دیارە ئەگەر لە بواری چەواشەکاری دا شکست بێنێ، لە بواری بایکۆتیش دا شکست دێنێ، چونکو ئەمە گۆڕەپانی شەڕی خواست و ئیرادەیە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ھێنانە ئارای ئەم پرسیارەی کە ئایا بایکۆت چارەسەریی ھەیە، وتیشی: بە دڵنیاییەوە چارەسەریی ھەیە، ھەڵبەت چارەسەرییەکەی لەمەدا نییە کە ئێمە لە ھەمبەر ئەمریکادا بکشێینەوە، چارەسەریی بایکۆتەکان تەنیاوتەنیا پشتبەستن بە توانایی نیشتیمانببە.

بەڕێزی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا تیشکی خستەسەر پرسی گرفتی گوزەرانی خەڵک و جەختی کرد کە گرانی دەبێ چارەسەر بکرێت و ئەو ھەنگاوانەی کە دەبێ ھەڵگیردرێت لە بارەیەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمارو دەو.ڵەت دا قسە کراوە.

سەرپەیڤ