ئاب 01, 2020 23:02 Asia/Tehran
  •  وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا دەبێ سەبارەت بە داڵدەدانی تیرۆریستان وڵامدەری ئێران بێت

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی وەزارەتی ئیتلاعات، وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا خۆی لە تەنیشت خەڵکی ئێران نیشان ئەدات کە داڵدەی تیرۆریستە بەناوبانگەکان ئەدات .

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی سەربازانی بێناونیشانی ئیمامی زەمان( ھێزەکانی ھەواڵگریی)  بۆ دەستگیر کردنی سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و  تێکدەر وتی: ڕژێمی ئەمریکا لە حاڵێکدا خۆی بە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەناسێنێت کە تیرۆریستە بەناوبانگەکان و کەسانێک کە بەرپرسیارێتی چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی لە ناوخۆی ئێرانیان لە ئەستۆ گرتووە و دەستیان بە خوێنی خەڵک و هاووڵاتیە بێتاوانەکان سوورە  لە خاکی خۆی پەنا داوە و بە شێوازی جۆربەجۆرپاڵپشتیان دەکات.

مووسەوی وێڕای دەربڕینی  ناڕەزایەتی توند بە  حکومەتی ئەمریکا  گوتی  ئەو ڕژێمە وەڵامدەری پاڵپشتی لەو گرووپە تیرۆریستییە و گرووپەکانی تر بێت  کە لە ناو ئەمریکاوە ڕێنوێنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و چەکداری دژی ئێران لە ئەستۆ دەگرن و خوێنی هاووڵاتیانی ئێران دەڕێژن.

سەرپەیڤ