ئاب 02, 2020 22:29 Asia/Tehran
  • لەسەر گێچەڵ نانەوە بۆ فڕۆکەی ماهان؛ ئێران دژی ئەمریکا سکاڵا لای نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی وتی: هەراسان کردنی فڕۆکەی ماهان لەلایەن ئەمریکاوە لە ڕێگای ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە شوێنگیری دەکەین.

 

ئەبولفەزل عەموویی وتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی  لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لەسەر تەوەری لێکدانەوەی لایەنە جیاوازەکانی  کێشە سازکردن بۆ فڕۆکەی موسافری ماهان  لەلایەن  فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکاوە لە ئاسمانی سووریا بەڕێوە چوو.

 وتیشی:  ئەو دەست درێژییە لە چەند ڕەهەندەوە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە؛ یەکەم  ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمان و خاکی سووریایە کە هیچ مافێک بۆ شوێنگیری فڕۆکەیەک نادات پێیان، دووهەم ئاسایشی گەشت، وەکوو بنەمایەکی مافی فڕۆکەوانی کە پیشێل کراوە و سێهەم شیوەی نزیک بوونەوەی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا کە تەواو مەترسیدار بووە.

عەموویی  وتیشی : هەروەها وا بڕیار درا کە کومیتەکانی ئاسایش، مافی مرۆڤ و پێوەندی دەرەوە ڕێکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەوڵە مەترسیدارە شوێنگیری بکەن.

سەرپەیڤ