ئاب 04, 2020 12:40 Asia/Tehran
  • پێشکەشکرانی ئاڵاو میدالیای فیداکاری بە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی(ع)ی ئەرتەشی ئێران

ئاڵاو میدالیای فیداکاری ، بە پەسەندکرانی سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، پێشکەشی زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی(ع)ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی ئێران، بە پێشنیاری ئەرتەش و ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەرکردایەتیی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، لە بارەی پێشکەش کردنی میدالیای فیداکاری بە ھەزارو١٨٤ شەھیدی خوێندکارو فێرخوازی زانکۆی ئەفسەری ئیمام عەلی(ع) ھێزی زەوینیی ئەرتەش، دوای پەسەند کرانی لە لایەن بەڕێزیەوە، ئەم زاتنکۆیە شانازیی وەرگرتنی ئاڵاو میدالیای فیداکاریی پێ دەبەخشرێت و بەئاگاداریی ئەمیری سەرلەشکەر«سەیید ڕەحیم موسەوی» فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیەندرا.

زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی(ع)ی ئەرتەشی ئێران بە گۆشکردنی ئەفسەرانی بڕوادارو بەڵێنمەندو ھەروەھا ڕۆڵگێڕانی کاریگەری لە بەرز کردنەوەی ئاستی جەنگاوەری و بەرەڤانی، گەلێک جار لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ستایشی کراوەو شانازیی وەرگرتنی ناسناوگەلێکی وەک« فەیزییە ئەرتەش»، «مەکۆی زانست و جیھاد» و «پاشەکەوتەکانی ھیوا»ی پێ بەخشراوە.

 

سەرپەیڤ