ڕۆحانی: ئێران ئامادەی ناردنی یارمەتیی پزیشکییە بۆ لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384705-ڕۆحانی_ئێران_ئامادەی_ناردنی_یارمەتیی_پزیشکییە_بۆ_لوبنان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە جەماوەری لوبنان لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری شاری بەیرووت، پێی داگرت: تاران لە ئاراستەی ھەنگاوگەلی مرۆڤ دۆستانە، ئامادەی ناردنی یارمەتیی پریشکب و دەرمانی و چارەسەریی پزیشکی بۆ برینداران و یارمەتیی داوو دەرمانیی پێویستە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2020 07:08 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران ئامادەی ناردنی یارمەتیی پزیشکییە بۆ لوبنان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە جەماوەری لوبنان لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری شاری بەیرووت، پێی داگرت: تاران لە ئاراستەی ھەنگاوگەلی مرۆڤ دۆستانە، ئامادەی ناردنی یارمەتیی پریشکب و دەرمانی و چارەسەریی پزیشکی بۆ برینداران و یارمەتیی داوو دەرمانیی پێویستە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتە دوابەدوای کارەساتە ڕوودانی دڵتەزێنەکەی تەقینەوەی دڵتەزێن لە شاری بەندەریی بەیرووت، بۆ گیان لەدەست داوانی ئەم ڕووداوە بەھەشتی بەرین و بۆ بریندارانیش تەندروستی و شیفای دەستبەجێب بە ئاوات خواست.

ڕۆحانی لەم پەیامەدا لە سەر ئامادە بوونی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی ناردنی یارمەتیی پزیشکی و داوودەرمان بۆ وڵاتی لوینان پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری ئێران ھیواداریی دەریڕی کە ھەرچی خێراتر ڕەھەندەکانی ئەم ڕووداوە ڕوون بێتەوەو ئۆقرەیی بگەڕێتەوە بۆ بەیرووت.