ئاب 06, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی لوبنانی

ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فریاکەوتن و یارمەتی دانی لێقەوماوانی لوبنانی ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاند.

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بۆ «ژەنراڵ ژۆزێف عەون» فەرماندەری سوپای لوبنان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە بەر ئەو چورتمە خەمناکەی گیان لە دەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆری شارومەندانی ئەو وڵاتە، ئامادەیی ھەمەلایەنەی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ئامادە بوون لە گۆڕەپانی فریاکەوتنی لوبنان ڕاگەیاند.

ناو.براو لە پەیامێکی دیکەدا بۆ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: ڕۆڵگێڕانەکانی بزوتنەوەی حیزبوڵڵا لە ھێڵی پێشەوەی بەرەی خۆڕاگریی دژی زایونیی ناوچەکە،ئەو چاوەڕوانییەی لە نێو جەماوەری لوبنان دا بەدی ھێناوە کە دەوڵەتان و گەلانی موسڵمانی دیکە بۆ کەم کردنەوەی قورسایی خەم و چورتمەکەیان بێنە مەیدانەوە.

سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادە بوون بۆ ھەرچەشتە ڕۆڵگێڕان و فریاکەوتنێک لەم بوارەدا بۆ بریندارانی داوای چاکبوونەوەی خێراو بۆ تاک بەتاکی جەماوەری لوبنانیش داوای دان بەخۆداگرتن و پشوودرێژیی لە خوداوەندی سوبحان کرد.

سەرپەیڤ