ئاب 06, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: گەلی لوبنان لەم  ھەل و مەرجە دژوارەدا بە تەنیا ناھێڵینەوە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند:ھەرگیر لەم ھەل و مەرجە سەخت و دژوارەی ئێستادا گەلی لوبنان بە تەنێا ناھێڵینەوە.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای سەرەخۆشی کردنی ڕووداوەکەی بەیرووت لە گەل و دەوڵەت و حیزبوڵڵای لوبنان، وتیشی: گەلی لوینان ئەستێرە گەورەکانی خۆڕاگرین لە جیھانی ئیسلام داو بەردەوام بە تاقەت و پشوودرێژاییەوە لەگەڵ وەھا کارەساتگەلێکدا بەرەوڕوو بوونەتەوە.

سەردار سەلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەموو بارستایی و تواناییەکی خۆمانمان بۆ فریاکەوتن و یارمەتی دانی گەلی لوبنان یەکانگیر کردووە، وتیشی:ھەوڵ دەدەین بە یارمەتی و بارەبووەکانی مرۆڤدۆستانەی گەلی ئێران، بەستێنی یارمەتی دانی گەلی لوبنان خۆش بکرێت ھەتا دژوارییەکانی ئەم کارەساتە وەپشت سەر بنێن.

سەرپەیڤ