شوبات 24, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی پەرلەمانیی حیزبوڵا: چەکی خۆڕاگری دەمێنێتەوە

ئەندامێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی سەر بە حیزبوڵای لوبنان پێیداگرت لەسەر یاسایی بوونی چەکی خۆڕاگری و مانەوەی ئەم چەکە بۆ بەرگریکردن لە وڵات.

حەسەن عیزەدین جەختیشی کرد: ئێمە لە نێو ئاگربڕێکداین کە جێبەجێ نەکراوە و قسەکردن لەسەر ڕێککەوتنێکی دیکە فڕ و فێڵی تازەیە. عیزەدین وتیشی: دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە سنوورییەکان نیشان دەدات کە دوژمن هەوڵی چەسپاندنی داگیرکاریی خۆی لەو ناوچانە دەدات و حکومەتی لوبنانیش دەبێ وەڵامی ئەو دەستدرێژییانە بداتەوە. 

بڕیاری هەڵەی حکومەت سەبارەت بە پاوانکردنی چەک بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی تایف، تایبەتە بە چەکی میلیشیاکان نەک چەکی خۆڕاگری. ناوبراو وتیشی: چەکی خۆڕاگری بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان بەکاردێت و هەر دەمێنێتەوە، ئێمەش سوور و پێداگرین لەسەر مافی ڕوامان بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان. ئامانجی دوژمن داماڵینی چەک لە لوبنان و داگیرکردنییەتی.

سەرپەیڤ