ئاب 07, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ھێرشی ناڤۆکی بۆ سەر ھیرۆشیماو ناکازاکی نیشانەی ھەوێنی ئیستیکباریانەی ئەمریکایە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کوژرانی سەدھەزار کەس لە ھێرشی ناڤۆکی بۆ سەر ھیرۆشیمای بە نیشانەی ھەوێنی ئیستیکبارییانەو بێ دین و بێ ئاکاری ئەمریکا زانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ھێرشی ناڤۆکیی ئەمریکا بۆ سەر ھیرۆشیما کە لە ھەژماری توییتێری بنکەی ڕاگەیاندنی «KHAMENEI.IR» بڵاو بووەوە، وتیشی: ئەمریکا لە مانگی ئوتی ساڵی ١٩٤٥ بە بۆمبایەکی ناڤۆکی لە شاری ھیرۆشیما دەستبەجێ سەد ھەزار کەسی کوشت کە دیارە ئەمەش لە ھەوێن و سروشتی ئیستیکبارییانەو بێ دین و بێ خوداو  بێ ئاکاری ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت، ئەگەر کەسێک بیھەوێت لە بارەی دڕندەکارییەکانی سوپای ھێزە ئیستیکبارییەکانەوە قسە بکات، دەکرێ چەند پەڕتوکێکی لە سەر بنووسرێت و ھەر دەشبێ بنووسرێت.

شەشەمی مانگی ئوتی ساڵی ١٩٤٥ فڕۆکەیەکی بۆمبھاوێژی «بی ٢٩»ی سوپای ئەمریکا بە فەرمانی «ھەری ترومەن» سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆمبایەکی ناڤۆکیی دابەسەر شاری ھیرۆشیمای ژاپۆن دا.

سێ ڕۆژ دواتر ئەمریکا دووھەمین بۆمبای ناڤۆکیشی دا بە سەر جەماوەری ناکازاکیی ژاپۆن دا.

نزیکەی ٢٢٠ ھەزارکەس لە ئەنجامی ئەو دوو بۆمبا نلڤۆکییە گیانیان لە دەست دا. بوردومانی ناڤۆکیی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن تەنیا نمونەی بەکارھێنرانی چەکی ناڤۆکی لە جیھاندان. ئەمریکا قەت لە بەر بەکارھێنانی بۆمبای ناڤۆکی داوای لێبوردنی نەکردووە.

سەرپەیڤ