ئاب 07, 2020 16:11 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ستراتژیای «ئەوپەڕی گوشار»ی ئەمریکا دژی ئێران ، لە ھەوڵی لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەوە بووە بە پێشگرتن بە دەوڵەمەند بوونی ئێران

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە لەکار کشانەوەی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: ئامانجی ستراتژیای ئەوپەڕی گوشار لە لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەو گۆڕینی حکومەتەوە گۆڕدرا بۆ پێشگرتن بە دەوڵەمەند بوونی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: «برایان ھوک» نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێرانیش وەک «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانی و کەسایەتیی توندئاژۆو و پڕھەراوھوریای کۆماریخواز، بە ناکامی کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵا.

«برایان ھوک» ئێوارەی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە پۆستی نوێنەرایەتیی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران کشاوەتەوە.

«ھوک» لەو کەسایەتییە ناسراوو چالاکانەی بواری دژایەتی کردن لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی «بەرجام» و بەرەوپێش بردنی سیاسەتی داسەپاندنی ئەوپەڕی گوشار دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. سیاسەتێک کە وەک باسی دەکرێت لە گەییشتن بە ئامانجی دڵخوازی خۆی واتە ڕاکێشانی ئێران بۆ پشت مێزی دانوستان و گەییشتن بە دێککەوتنێک لە ئاراستەی بەرژەوەندیی دانیشتووانی ئێستای کۆشکی سپی ھیچی لێ نەوەشایەوە.

سەرپەیڤ