ئاب 08, 2020 07:19 Asia/Tehran
  • فەرماندەی سنووروانیی هێزی ئینتزامی ئێران: پاڵپشتی لە کۆڵبەرەکان یەکمایەتی سنووروانییە

فەرماندەی سنووروانیی هێزی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامی وێڕای جەختکردن لەسەر پاڵپشتی لە کۆڵبەرەکان، وتی: سنوورنشینەکان سنووروانانی ڕاستەقینەی وڵاتن.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەلی گوودەرزی لە کۆبوونەوەی دیدار لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دابینی کوردستان، وتی: بە یارمەتی سنووروانانی فیداکار و هێزە چەکدارەکانی دیکە سنوورەکانی پارێزگا ئاسایشی باشیان هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتیی لە کۆڵبەرەکان، گوتیشی: سنوورنشینەکان سنووروانە ڕاستەقینەکانی ولاتن و هەر بەو بۆنەوە بەردەوام پاڵپشتی کراون و هەڵبەت هەندێک کەس بە بیانووی کۆڵبەری هەوڵی کاری  تێکدەرانە لە سنوورەکان دەدەن کە سنووروانەکان قایم لە بەرانبەریان دەوەستنەوە.

گوودەرزی جەختی کرد: لە پرسی هەناردە و هاوردە کردن، سنووروانی لە ئاستی ئیدارەی پارێزگا هاوکاری دەکات تا یارمەتیدەری وڵات بێت و پارێزگا تا ئەو جێگەیەی کە بتوانێت یارمەتیدەر دەبێت.

فەرماندەی سنووروانی هێزی ئینتزامی ئێران لەسەر پێویست بوونی بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی قاچاخ جەختی کرد و گوتی: هەمووان ئەبێ بۆ بەدی هاتنی دروشمی ئەمساڵ هەوڵ بدەین و بۆ کردەیی کردنەوەی وەبەرهێنان هەنگاو هەڵێنین.

سەرپەیڤ