ئاب 08, 2020 07:28 Asia/Tehran
  • 9ی زیحەججە ، جەژنی غەدیر

9ی زیحەججە رێکەوتە لە گەڵ جەژنی ویلایەت ، جەژنی غەدیر .

ڕۆژی نۆهەمی زیحەجەی ساڵی دەهەمی هیجرەت(کۆچی) ڕەسولی خودا(د.خ) ھاوڕێی حەشیمەتێکی 120 هەزارکەسی خەریکی گەڕانەوە لە دوایین سەفەری حەج بوو. لە ناکا و پەیام هێنەری وەحی بەسەر ئەو حەزرەتەدا نازڵ بوو و لەلایەن خوداوە پەیامی هێنا:«ئەی پێغەمبەر!هەرشتێکی لە لایەن پەروەرەندەی بۆت هاتووە ڕایگەێینە، گەر وانەکەی ڕاسپێریت پێک نەهێناوە."

خوا لەو خە ڵکەت، کۆمەڵی خودانەناسان شارەزای ڕاستەرێ ناکات.(ئایەتی 67ی سورەتی مائیدە)

بەفەرمانی پێغەمبەر، کاروان ڕاوەستا. ئەو حەزرەتە لەنێو سەرسورمانی حاجیەکان چووە سەر بەرزاییەک وعەلی(ع)ی وەک جێنشێنکی لێهاتوو بۆ رێبەرایەتی پاش خۆی ناساند و داوای لە ئامادە بووان کرد ئەم پەیامە بەکەسانی تریش ڕاگەیێنن.

ئەم ڕووداوە مەزنە، یەک لە خویاترین بابەتەکانی مێژووی ئیسلامە و سەدان زانا بۆ وێنە ئەبوریحانی بیرونی، خواجە نەسیرەدینی توسی، فارابی و ئیبنی سینا باسیان کردووە. سەت و دەکەس لە مامۆستایانی ئایینی سوننە وەک تەبەری، ئیبنی ئەسیر و ئەحمەدئیبنی حەنبەلیش ئەم حەدیسەیان گێراوەتەوە.

بۆیە ڕووداوی غەدیر تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە کە بخرێتە پاڵ ڕووداوەکانی دی. غەدیر، بیروهرزێکە، هێما ونیشانەیەکە کە خودا لەبەرگرینگایەتیەکەی، دینەکەی بەکامڵ زانی.

غەدیر وەبیرهێنەری ئەوەیە کە شێوەی دەسەڵاتداریەتی عەلی(ع) سەرمەشقێکی روون و تاکەکەسی بۆهەموو کۆمەڵگەکانی مرۆڤانیە ودەبێ گەلان و کاربەدەستانی وڵاتان بیخوێننە وە و دەکاری بگرن.

ئەو لە دەورەی رێبەری خۆیدا، نەمامی دادوەری پەروەردە کرد و بەرەنگاری ستەم و هەڵاواردن بۆوە.

عەلی(ع) لە قوتابخانەی رەسولی خودا(د.خ) بارهاتبوو هەمیشە و هەردەم یارو هاورێی نێزیکی ئەو بوو. پێغەمبەر(د.خ) دەیفەرموو:«ئەی عەلی، تۆ ئەوشتەت گوێ لێ دەبێ کە من دەی بیستم و ئەوەت چاوپێ دەکەوێ کەمن دەیبینم، جگەلەوە ی کە تۆ پێغەمبەرنیت».

ڕەسولی خودا لەحەدیسێکیش دا فە رمووی: "ئەی عەلی تۆ بۆمن وەک هارون بۆ موسای بەم جیاوازیەوە کە پاش من هیچ پێغەمبەرێک نایەت".

بەمجۆرە یە کە کاتێک لە رۆژی غەدیردا پێغەمبەر(د.خ) دەستەکانی عەلی(ع)ی بەرزدەکردەوە و ئەوی بەسەرپەرستی خەڵک پاش خۆی دەزانی ڕووی پیرۆزی دەگەشایەوەوە بە کەسانی دەوروبەری دەفەرموو: پیرۆزبائیم لێ بکەن، پیرۆزبائیم پێ بڵێن.

لەو ڕۆژەوە بە دوا،ڕۆژی غەدیر ڕۆژی جێژن و شادی بووە.

جێژنی گەورەی غەدیرلە  گشت موسڵمانان پیرۆزبێت.

سەرپەیڤ