ئاب 09, 2020 11:46 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پێکھێنانی ھەستی خۆبەسوک زانین لە لایەن ھێزە کۆڵۆنیسالیستەکانەوە بۆ زاڵ بوون بە سەر نەتەوەکاندایە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: ھێزەکانی کۆڵۆنیالیست و پاوانخواز ھەوڵ ئەوە دەدەن ھەست بە سوک بوون لە نێو ئەو گەلانەدا بەدی بێنن کە بەنیازن بەسەریاندا زاڵ بن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی گەییشتنی ساڵگەڕی گرێدرانی پەیمانە پڕلە شەرمەکەی ١٩١٩ لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: ھێزەکانی کۆڵۆنیالیست و پاوانخواز ھەوڵ ئەوە دەدەن ھەست بە سوک بوون لە نێو ئەو گەلانەدا بەدی بێنن کە بەنیازن بەسەریاندا زاڵ بن و نمونەیەکیشی پەیمانەکەی ١٩١٩ی «وسوقولدەوڵە»ی بەناوبانگە، واتە ئەم حاڵەتی ھەست بە سوکایەتی کردنی گشتی و دەستەوەستان بوون و لێنەھاتویی گەلیان لەنێو وڵات دا وەدی ھێنا.

لە نۆھەمی ئوتی ساڵی ١٩١٩ «وسوقولدەوڵە» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێران و «لۆرد کرزن» وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی بریتانیا پەیمانی بەناوبانگی ١٩١٩یان واژۆ کرد.

بە گوێرەی ئەم پەیمانە، تەواوی پێکھاتە سەربازی و دراڤییەکانی ئێران چووە ژێر چاودێریی بریتانییەکان و وەدمی ڕێگای ئاسنیشیان پێ سپێردرا.

وەک باسی دەکرێت «وسوقولدەوڵە»و دوو کەس لە وەزیرەکانی کابینەکەی بۆ گرێ دانی ئەم پەیمانە پارەیەکی زۆریشیان وەک بەرتیل لە بریتانیا وەرگرت.

سەرپەیڤ