ئاب 09, 2020 12:55 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچە

سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی عێراق ھاوکات لەگەڵ جێژنی قوربان داخرا بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ھەمیسان کرایەوە.

«سەیید عەلی موسەوی» یاریدەری سەرمایەدانان و گەشەی ئیش و کاری ناوچەی ئازادی چۆمی ئەڵوەن، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: لایەنی عێراقی ٣٠ی ژوئیە ڕایگەیاند کە لە جێژنی قوربانەوە ھەتا جێژنی غەدیری خوم سنووری بازرگانیی شەلەمچە دادەخرێت و ھیچ جۆرە ئاڵووێرێکی سنووری ئەنجام ناگرێت.

موسەوی وتیشی: لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ھەمیسان سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچە کراوەتەوەو بازرگانانی ئێرانی و عێراقی سات و سەودایان دەست پێکردووەتەوە.

ناردەی کاڵای نانەوتی لە سنووری نێونەتەوەیی شەلەمچە بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی عێراقی بە شێوەی فەرمی لە ھەشتەمی ژوئیەوە دوای چوارمانگ داخران لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا دەستی پ١ێ کراوەتەوەو لەم ماوەیەدا ٢١ ھەزار تۆن کاڵای نانەوتی ڕەوانەی عێراق کراوە.

سنووری شەلەمچە لە مەودای ١٥ کیلومەتریی خوڕڕەمشارو ٢٥ کیلومەتریی بەسرەی عێراق دایە.

سەرپەیڤ