ئاب 10, 2020 09:15 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس لەو پەڕی ناکارایی دایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی هاریکاری گەنداوی فارس بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بایکوتی چەکەمەنیی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەو ئەنجومەنە لەو پەڕی لێنەهاتوویی دایە وتی : ئەو بەیاننامەیە بە شێوەی یەک لایەنە دەر کراوە .

 

  سەید عەباس مووسەوی   شەوی دووشەمە  بە دوای  بڵاو کردنەوەی   هەواڵێک  لە لایەن  سکرتاریای  ئەنجومەنی کەنداوی فارس  لە مەڕ داخوازی بۆ درێژ کردنەوەی  ماوەی  بایکوتی  چەکەمەنیی  ئێران   بە  دەربڕینی  پەژارەی خۆی   لەو ڕێکارە ی هەندێ  لە ئەندامانی  ئەو ئەنجومەنە  لە هەمبەر  کۆماری  ئیسلامی  ئێران وتیشی  : بەیاننامەی  نابەرپرسانەی    سکرتێری گشتیی  لە حاڵێکدا  بە شێوەی  یەک لایەنە  دەرکراوە   کە  هەندێ  لە ئەندامانی  ئەنجومەنەکە  تەنانەت  لە کاتی کێشەی  ئابووری دەستیان  لە  کڕێن و راگرتنی  چەک  هەڵنەگرتووە و  و لە گەورەترین  کڕیارانی چەک  لە ناوچە و جیهان دا بوونە و بێ شک  بەرژەوەندی  ئەمریکاش  گرێدراوە  بە  فرۆشی  زیاتری  چەکەمەنی  بەو  وڵاتانە  و ئەوجۆرە  بانگەشە  پڕ و پووچانە .

مووسەوی  وتی    ئەنجومەنی ناسراو بە  هاریکاری کەنداوی فارس بووەتە وتاربێژی  هەندێ لە   بیرتەسکانی  ناوخۆی   ئەنجومەن و دەرەوەی  ناوچەکە  و سکرتاریای   ئەنجومەنیش  بە  پەیڕەوی کردن   لە سیاسەت  و ڕەفتارەکانی  هەندێ لە ئەندامانی  بوونەتە    وتەبێژی   نەیارانی   ئێران  .

نایف فەلاح ئەلحەجرەف  سکرتێری گشتیی  ئەنجومەنی هاریکاریی   کەنداوی فارس  ڕۆژی یەکشەمە  بە ناردنی نامەیەک بو ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  بانگەشەی کرد بە هۆی درێژەی  هەوڵی  ئێران  بو پڕچەکدار کردنی گرووپ  و بزووتنەوە توند ڕۆ و تاییفیەکان  لە ناوچەدا   نابێ  قەدەغەی  هاوەردە و هەناردەی   چەک بو ئێران  هەڵبوەشێتەوە . 

ئەو نامەیە  لە  دۆخێکدا  نووسراوە  کە حکومەتی ئەمریکا  ڕۆژی سێشەمە  بڕیارنامەیەک  کە خوازیاری   درێژ کردنەوەی  ماوەی  بایکوتی چەکەمەنیانە   دژی  ئێرانە  لە ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکانی  دەخاتە بەر  دەنگدان .

 

سەرپەیڤ