بەمزوانە گەورە بەرپرسێکی ئێرانی سەردانی لوبنان دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی وڵات بۆ لوبنان خەریکە پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو دا ڕادەگەیێندرێت.
سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆیدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکەی لوبنان و تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت وتی: ڕوودواێکی زۆر تاڵ و دڵتەزێن بوو و وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆمار لەگەڵ هاوتا لوبنانیەکانی خۆیان پێوەندیی تەلەفۆنیان گرت.
ناوبراو هەروەها وتیشی: هەندێک وڵات دەیانەوێت فێڵبازانە لەگەڵ خەڵکی لوبنان هاوخەمی بکەن. من پێشتریش وتوومە کە ئەگەر هەندێک وڵات ڕاستبێژن، ئەوا گەمارۆکان لەسەر خەڵکی لوبنان هەڵبگرن و نەبنە هاندەری خەڵکی لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئەگەری سەفەری بەرپرسانی ئێرانی بۆ لوبنانیش وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران بۆ لوبنان خەریکە پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیێندرێت. ئێمە بچینە لوبنان یا نەچین هەر لە تەنیشت خەڵکی ئەو وڵاتەداین.