ئاب 11, 2020 22:44 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئەمریکا لە سەریەتی تەواوی بایکۆتەکانی دژی ئێران ھەڵوەشێنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بەدرۆ خستنەوەی ھەواڵی ھەڵوەشانەوەی کاتیی بەشێک لە بایکۆتەکانی بەناو نامەبەستمەند وتی: بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام و بڕیارنامەی٢٢٣١، ئەمریکا دەبێ تەواوی ئەو بایکۆتانەی کە بە کشانەوەی لە بەرجام دایسەپاندوونەتەوە، ھەڵوەشێنێتەوەو ناکاریگەریان بکات.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو ھەواڵانەی کە لە لایەن بڕێک لە میدیاکانەوە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نەناسزاو سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی کاتیی بەشێک لە بایکۆتە بە ناو نامەبەستمەندەکان بڵاو بوونەتەوە، ئاوا دەنگ و باسێکی بە چەواشەکارییەکی ناڕاست زانی  کە ڕوونیش نییە چ ئامانجێک دەپێکێت.

موسەوی وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە دوور نییە، شکست ھێنانی سیاسەتە بایکۆتییەکانی ئەمریکا تەوەری مشت و مڕی نێوان ئەمریکاو ئەورووپا بێت، وتیشی: ئەوەی ھاوپەیوەندە بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەوەیە کە بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا نایاسایی و ملھوڕانەیە.

 

سەرپەیڤ