ئاب 12, 2020 16:41 Asia/Tehran
  • خۆبژیویی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لەمەڕ بەرھەمھێنان و چێکردنی تانک بەری سەروقورس

جێگری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی خۆبژیویی وڵاتی کرد لە بواری بەرھەمھێنان و چێکردنی تانک بەرو ترۆمبیلی سەروقورس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،ئەمیری سەرتیپ «نەوزەر نیعمەتی» جێگری فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرھەمھێنان و چێکردنی تانک بەری سەروقورس لە لایەن پسپۆڕانی نێوخۆییەوە بووە ھۆی ئەوەی کە پاوانی بەرھەمھێنانی ئەم کەرەستەیە نەمێنێ، وتیشی: پسپۆڕانی لاوی ئێرانی ماوەی ئەوە نادەن کە بایکۆتە نایاساییەکان، کەرەستەو تفاقی سەربازیی وڵات پەک پێ بخات.

ئەمیری سەرتیپ «نەوزەر نیعمەتی» وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئەرتەشی ئێران دەتوانێ کەرەستەو تفاقی پێویست لە گەڕی بەرگریکارانەی وڵات دیزاین کات و بەرھەمی بێنێ، وتیشی: پسپۆڕانی لاوی ئێرانی، بایکۆتەکانی دوژمنانیان کردووە بە دەرفەتێک بۆ وڵات و توانیویانە لە ھەل و مەرجی بایکۆت دا لە بواری کەرەستەوتفاقی سەروقورس بە خۆبژیوی بگەن.

سەرپەیڤ