ئاب 15, 2020 12:48 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : با رژێمی ئەمریکا لە شکستە رەهاکانی پەند و وانە وەرگرێ

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە رەتکرانەوەی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران جەختی کردەوە : رژێمی ئەمریکا دەبێ لە شکستە رەهاکانی خۆی پەند و وانە وەرگرێ ئەگینا زیاتر تەریک دەبێتەوە .

 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە شکستی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: لە مێژووی ٧٥ ساڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا ئەمریکا ئەوەندە گۆشەگیر و لاواز نەبووە.

ناوبراو لە تویتەکەی خۆیدا جەختی کرد: سەرەڕای هەموو سەفەر، گوشار و گەڕانەکان، ئەمریکا توانی بەس وڵاتێکی بچووک لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات. دوێنێ شەو دیپلۆماسی چالاکی ئێران لە پاڵ پتەو بوونی بواری مافیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەمریکای بۆ چەندەمین جار شکست دا.

شیاوی باسە، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی لە ئەنجومەنی ئاسایش خستە دەنگدانەوە کە تێیدا داوای درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێرانی بۆ ماوەیەکی نادیاری کردبوو.

ئەنجامی ئەو دەنگدانە کە بە شێوەی ئالنلاین بەڕێوە چوو، شکستێکی خراپ بۆ ئەمریکا بوو، بە شێوەیەک کە ١١ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی بێ لایەنیان دا و دوو ئەندام دەنگی نا و  تەنیا دوو وڵاتی ئەمریکا و کۆماری دوومنیکەن دەنگی ئەرێیان پێی دا.

سەرپەیڤ