ئاب 15, 2020 15:08 Asia/Tehran
  • ئێران: بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ عێراق بۆ ملیۆنێک بەرمیل بەرزدەکەینەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای "ئارۆندان" کە کۆمپانیاکی کەرتی نەوتی ئێرانە رایگەیاند، 60%ی کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژئاوای ناوچەی کارون لە ڕێگەی کێڵگە هاوبەشەکان بووە لەگەڵ وڵاتی عێراق، پلانی ئەوەشیان هەیە لە داهاتوودا کاری هاوبەش پەرەی پێبدرێت و ئاستی بەرهەمهێنانیش بۆ ملیۆنێک بەرمیل نەوت بەرزبکەنەوە.

 

جیهانگیر بورهنک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای "ئارۆندان" کە کۆمپانیاکی کەرتی نەوتی ئێرانە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی کارۆن، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران 60%ی کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی سنوری کێڵەگە هاوبەشەکانە، پلانی ئەوەشیان هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە سنوری کێڵگە هاوبەشەکان بۆ 70% زیادبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی داهاتویان ئەوەیە لە ناوچەی کارون ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنرێتە ملیۆنێک بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، لەلایەکی دیکەشەوە سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەی لەبەردەم کەرتی پیشەسازی ئێراندا هەن، بەڵام توانیویانە توانای خۆیان لە کەرتی نەوتدا بە ئاستێکی گونجاو بەرەو پێش بەرن.

عێراق لەگەڵ ئێران، کوەیت و سوریا 24 کێڵگەی نەوتی هاوبەشی هەیە، لەو ژمارەیەش 15 کێڵگەیان رۆژانە نەوت بەرهەم دەهێنرێت و ئەوانی دیکەش تائێستا دەست بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت تێیاندا نەکراوە.

سەرپەیڤ