ئاب 16, 2020 15:38 Asia/Tehran
  • بوونی ڤیزە مەرجی ڕۆیشتنی ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی ئۆمەران رایگەیاند هەبوونی ڤیزە مەرجی سەرەکی چوونی موسافرە ئیرانییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستانە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج ئازادی، سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: بە ڕاگەیاندنی رێکارەکانی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ئاستی ئێران ئەگەری هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هەبوونی ڤیزە دروست بووە.

ناوبراو گوتی: پاش کۆتایی هاتنی ماوەی قەرەنتینەی کۆرۆنایی کە لە سەرەتای گەلاوێژەوە لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندرابوو، هەلی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە کاتی قەرەنتینەوە لە عێراق مابوونەوە، ڕەخساوە.

ئازادی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مەرجی هاتنی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئێرانیش هەبوونی ڤیزەی دەرمان بە هەماهەنگی سەرکونسوڵگەری ئێرانە و لەو ماوەیەدا ٤٧٤ کەس لە ڕێگای سنووری حاجی عۆمەرانەوە هاتوونەتە ناو ئێران.

سەرۆکی ئیدارەی سنووری حاجی عۆمەران ڕاشیگەیاند: هاووڵاتیانی عێراقی کە بە هۆی قەرەنتینەوە لە ئێران مابوونەوە، لە سەرەتای گەلاوێژەوە مۆڵەتی گەڕانەوەیان دراوە و تا ئێستا ١٩٢ کەس گەڕاونەتەوە عێراق.

سەرپەیڤ