ئێران پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین دەکات
وەزیری بەرگریی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخێکی باش کە لە بەرھەمھێنانی چەک و چۆڵدا ھەیەتی ، ئامادەیە پێداویستیی چەکەمەنیی لوبنان دابین بکات.
ئەمیر سەرتیپ حاتەمی رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕنسێک دا لە بارەی یارمەتی گەیاندن بە جەماوەری لوبنان و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای بەرگریی بۆ تەوەری خۆڕاگریی گوتیشی : گەلی لوبنان ھاوڕێی ئێرانن و کۆماری ئیسلامیی کە لە سەردەمی خۆڕاگری دا یارمەتی ئەوانیدا ، ئێستاش ئامادەیە پێداویستەچەکەمەنیەکانی ئەوان دابین بکات .
سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژە بە ئاسایی کرانی پێوەندیی ئیمارات و رژێمی ئیسراییل جەختی کردەوە ، ئەم رێککەوتنە خەیانەت دەرھەق بە گەلی فەلەستین و خەڵکی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە .
وەزیری بەرگریی ئێران ھەروەھا گوتی : ئەگەر بیانھەوێ پێی ئیسراییل بۆ ناوچەکە بکەنەوە تا ئاڵوزی ساز بێت ، بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستۆی کەسانێک دەبێ کە ئەم ئاڵۆزی و نائەمنیە بەدی دێنن و داوێنیان دەگرێتەوە .