ئاب 16, 2020 18:21 Asia/Tehran
  • گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ماهان باسی دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی بەرەو پێنج فڕۆکەخانەی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی دەکات.

 

لە ڕاگەیێندراوی کۆمۆپانیای ماهاندا هاتووە ئەگەر نیشانەیەکی گوماناوی لە دۆخی تەندروستی موسافرەکان دەرکەوێت، لە شوێنێک لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق قەرەنتینە دەکرێن کە سەرجەم تێچووەکان هەر لە ئەستۆی موسافرەکە دەبیت.

هەروەها مەرجی قبووڵ کردنی موسافر لە ڕێگای عێراق بۆ ئێرانیش هەبوونی بەڵگەی تەندروستی و نەگەتیڤ بوونی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا بەس لەلایەن ناوەندە دیاری کراوەکان لە عێراق بۆ سەرجەم موسافرەکانی سەروو ٢ ساڵە کە لانی زۆر ٩٦ کاتژمێر پێش لە ئەو گەشتە دەرکرابێت.

هەموو موسافرە نا ئێرانیەکانیش کە دەیانەوێت بێنە ئێران ئەبێ بەڵگەی مانەوەی ئێران، ڤیزەی خوێندکاری، ڤیزەی چەند جار هاتن، ڤیزەی کار، ڤیزەی دەرمان و سەرمایەدانەرییان هەبێت. هێشتا ڤیزەی زیارەتی و گەشتیاری قبووڵ نەکراوە.

سەرپەیڤ