ئاب 18, 2020 13:30 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئێران ھیچ گرفتێکی لە بارەی بەرھەمھێنانی چەکی ستراتژییەوە نییە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: لە بەر بوونی ژێرخانی جۆربەجۆر، ئێران ھیچ گرفتێکی لە بارەی بەرھەمھێنانی چەکی ستراتژییەوە نییە.

ئەمیری سەرتیپ« ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دوای سەردانی ئەندامانی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە پیشانگای دەستکەوتەکانی بەرەڤانی، لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵیاندا پێی داگرت:وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی ئاسایشتی نیشتیمانی و پاراستنی ئاستی بەرپەرچدەرانەی خۆی لە سەر ئەم ڕێگایەی بەردەوام دەبێت.

سەرتیپ حاتەمی وێڕای ئاماژە کردن بە بارستایی ژێرخانەکانی ئێستای وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران لەمەڕ دابین کردنی پێداویستیی بەرگریکارانەی وڵات وتیشی: وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ئامادەیە لە توانیی و بەستێنە زیادییەکانی بەشی زانستی بەرگریکارانەی خۆی لە ساڵێکدا کە وەک یاڵی بازدانی بەرھەمھێنان ناودێری کراوە یارمەتیی کەرتی ئابووری و ناسەربازیش بدات.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «نوجتەبا زولنوری» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێرانیش لەم دانیشتنەدا ڕایگەیاند: لە باسی سایبێری و شەڕی ئلێکترۆنی ، موشەکی، شەڕی وشکانی، دەریایی ، ئاسمانی کاری جۆربەجۆر لە ئاراستەی پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپەرچدەرانەی ئێران ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ