ئاب 18, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام کە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەسەری دەبرد، ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

ئایەتوڵڵا «موحەممەد عەلی تەسخیری» لە ساڵی ١٩٤٤ لە شاری نەجەفی پیرۆز لە بنەماڵەیەکی ئایینی و مەلا لە دایک بوو. بەڕێزی لە پاڵ خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی و زانکۆ، لە کۆلیژی فقھی نەجەفی پیرۆز»یش دا خوێندنی حەوزەی ھەتا قۆناغی ئیجتیھاد بردە پێشەوەو لە خزمەتی کەسایەتیگەلێکی وەک ئایەتوڵڵا سەیید موحەممەد باقڕی سەدر، ئایەتوڵڵا خویی، ئایەتوڵڵا سەیید موحەممەد تەقیی حەکیم و ئایەتوڵڵا شێخ جەوادی تەبریزی بەھرەی وەرگرت.

ئایەتوڵڵا تەسخیری لە کەسایەتییە ناودارە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی جیھانی ئیسلام بوو کە بەردەوام لە ناساندنی ڕێک و پێکی ئایینزای شێعە و پێکھێنانی ھاوبیروڕایی و ھاودڵی لە نێوان موسڵمانان تێ دەکۆشاو خزمەتی بایەخمەندی زۆری  لەم ئاراستەیەدا بە ئیسلام و تەشەییوع کرد.

بەڕێزی لە کۆگەی فقھی ئیسلامیی جەددە سەربە ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، لە ساڵی ١٩٨٣وە ھەتا ئێستا وەک تاکە نوێنەری فەرمیی  شێعەی دوانزە ئیمامی لە پتەوکردنەوەو برەو پێدانی بنەما فقھی و ئوسولییەکانی تەشەییوع ڕۆڵێکی کارای ھەبووە.

ئایەتوڵڵا تەسخیری لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی فەرھەنگ و پەیوەندییە ئیسلامییەکانی ئێران، یاریدەرایەتیی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەشی نێونەتەوەیی و سکرتاریەتی گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ھەروەھا سەرۆکایەتیی کۆڕی بڕاوپێکراوانی ناوەندی موتاڵاو توێژینەوەی ئایین و ئایینزاکانی بە ئەستۆ بووە.

لەم بیرمەندە موسڵمانە دەیان کتێب و سەدان وتارو وەرگێڕان بەجێ ماوە.

سەرپەیڤ