ئاب 18, 2020 17:52 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین تەسخیری

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کۆچی دوایی زانای خەباتکارو زمانی پاڕاوی ئیسلام و تەشەیوع حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری»ی سەرەخۆشی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  ڕۆژی سێ شەممە لەم پەیامەدا وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» لە بنەماڵە، بە جێ ماوان و ھەروەھا تەواوی ھاوکاران و دۆستانی بەڕێزی، ڕایگەیاند: کارنامەی ئەم پیاوە نەبەزو ماندوویی نەناسە بەڕاستی پرشنگدارە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای ئاواتی ڕەحمەت و مەغفیرەت خواستن و داوای بەھەشتی ئیلاھی کردن بۆ  حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» ، جەختی لەوەش کردەوە کە، لێبڕاوی و دڵی پڕھیواکەی ئەو بەڕێزە تەنانەت بەسەر کەم ھازییە جەستەییەکەی دا لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییەدا زاڵ ببوو بە جۆرێک کە ئامادە بوونی کاراو بەبەرەکتی ناوبراوی لە ھەر شوێنێکدا بەکەڵک و پێویست و بەردەوام دەکرد.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام کە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەسەری دەبرد، ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ