ئاب 19, 2020 01:43 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «تەسخیری» ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،  حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» کە لە پێشەنگانی یەکگرتنی ئوممەتی ئیسلامی لە جیھانی ئیسلام و زمانی پاڕاوی کلتووری ئەھلی بەیت  (سلام ‌الله علیهم) بوو ، ساڵانێکی دوورودرێژی تەمەنی پربەرەکەتی خۆی دڵسۆزانە بۆ برەو پێدانی زانستە ئایینییەکان، لێک نزیک کردنەوەی ئایینزاکانی ئیسلام و پەیوەندیی بەردەوام لەگە بلیمەتانی جیھانی ئیسلام تەرخان داو کارنامبەکی زانستیانەی پرشنگداری لەخۆی بەجێ ھێڵا.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد عەلی تەسخیری» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان و ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری جیھانی ئیسلام کە لە بەر نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران بەسەری دەبرد، ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ