ئاب 19, 2020 17:48 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: پیشەسازیی بەرەڤانیی ئێران پاڵپشتێکی پتەوی بەرگریکارانەیە بۆ شۆڕش و ئاسایشتی نیشتیمانی

سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، پیشەسازیی بەرەڤانیی بە پاڵپشتێکی ھێزمەندو پتەوی ھێزە چەکدارەکانی ئێران زانی لە مەڕ بەرگری کردن لە سەربەخۆیی و سەروەریی وڵات و پاسەوانی کردن لە دەستکەوت و بایەخ و. ئارمانجەکانی شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٣١ی گەلاوێژ ساڵگەڕی پیشەسازیی بەرەڤانیی وڵات پێی داگرت: ھێزەکانی شۆڕشی ئیسلامی بە پسپۆڕی و بەڵێنمەندی و بڕوابەخۆبوون، بەستێنی خۆبژیویی ئێران لەمەڕ دەستڕاگەییشتن بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی بەرگریکارانەیان ئامادە کردووەو دوژمنانی قەسای قەسی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەرەوەی ھەموویانەوە دەمریکای ستەمکاریان پتر لە ھەر کاتێکی تر نائومێد کردووە.

سەرلەشکر باقری وتیشی: دۆخی پیشەسازیی بەرگریکارانەی وڵات ئەمڕۆکە بە جۆرێکە مە توانیویەتی لە بەرھەمھێنانی زانست و دەستخستنی زانستی دیزاین، چێکردن و بەرھەمھێنانی کەرەستەی پێشکەوتە و نۆژەنی سەربازی لەوانە چێکردنی فڕۆکەی شەڕکەر،ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، موشەک گەلی باڵستیک و خاڵپێک، ھەمو جۆرە ڕادارێک، سەتەلایت و سەتەلایتبەر، ژێردەریایی، پاپۆڕی جەنگیی ڕوو ئاوی و ژێر ئاوی، کۆپتەر، تانک و تاکبەر و پێداویستییەکانی دیکەی بەرەڤانی، بێتە سەرمەشقێک بۆ گەشانەوەی کەرتەکانی دیکەی بەرھەمھێنان بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە.

سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی ئابڕوبەرانەی ئەمریکا لە مەڕ تێپەڕاندنی بڕیارنامەی درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران،وتیشی: بە دڵنیاییەوە پێشکەوتنی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێران، بە بێ ھیچ جۆرە پێوەبەسترانێک و بەوپەڕی سەربەخۆییەوە پێناوداری خەبات و تێکۆشانی بێ وچانی ھێزەکانی شۆڕشی ئیسلامییەو ئەوانە بە بێ لاکردنەوە لە شەڕی میدیایی و ھەراوھوریا سازکردنی نیزامی زاڵیەتی خوازو زایونیزم، ڕەوتی پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرەڤانیی ئێران بەردەوام دەکەن.

٣١ی گەلاوێژ(٢١ی ئوتی ٢٠٢٠) لە ڕۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک ڕۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ