ڕزگار کرانی سێ ئێرانی لە بەندی جەردە دەریاییەکانی سۆمالی
ئاب 21, 2020 02:54 Asia/Tehran
وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: سێ شارومەندی ئێرانی کە بە ھۆی جەردە دەریاییەکان لە سۆمالی یەخسیر کرابوون، ڕزگار کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران، سێ شارومەندی ئێرانی کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە یەخسیری جەردە دەریاییەکانی سۆما بوون، بە ھۆی ھێزە ئیتیلاعاتییەکانی ئێران و بە ھاریکاریی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕزگار کران.