ئاب 21, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی: موشەکە کروزە ئاسمانییەکانی ئێران لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : موشەکە کروزە ئاسمانییەکانی چێکراوی ئێران لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان.

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی»،وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ھەوڵی بەرھەمھێنانی ئەم چەشنە موشەکە کروزە بە بڕی زۆرەوە لە وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران شێلگیرانە دەڕواتە پێشەوەو بە سەرنجدانی ئەوەی کە کارێکی توێزکارانەیە ئەگەر تەگەرەیەکی تەکنیکیی بۆ دروست نەبێتف لە کاتی دیاری کراودا بە ئەنجام دەکات.

ئەمیر حاتەمی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  وەزارەتی بەرەڤانی لە بواری ھەموو جۆرە موشەکێکی کروز چالاکی دەکات، وتیشی: لە پیشانگای بەرگریکارانەی ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش موشەکە کروزە زەوی بۆ زەوییەکانی «ھۆوەیزە» و «سۆمار» نومایش کران کە بڕیان نزیکەی ١٤٠٠ کیلومەترە.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵکشانی ئێران لە پلەی بیست و سێھەمەو بۆ چواردەھەم لە ڕووی توانایی بەرەڤانییەوە وتیشی: ئەم ڕیزبەندییە لە لایەن دامەزراوە نێونەتەوەییەکانەوەو بە پێی ھێندێک پێوەر ئەنجامی گرتووەو توانایی جەنگاوەریی وڵاتانی جۆربەجۆر بە ھەڵسەنگاندن لەگەڵ زانیارییەکانیان دەنرخێنن.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران بەم دواییانە پەردەی لە سەر موشەکی باڵستیکی « شەھید حاج قاسم سولەیمانی» و موشەکی کروزی «شەھید ئەبومھدی» ھەڵگرت.

 

سەرپەیڤ