ئاب 23, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ڕاپەڕاندنی ئابووریی خۆڕاگرانە سەرچەشنی چالاکییەکانی دەوڵەتی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی ئابووری و ڕاپەڕاندنی سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە سەرچەشن و تەوەرەی ھەموو چالاکی و ھەوڵەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس لە خزمەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێکھات، وتی: دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ و داسەپێندرانی بایکۆتی ئابووری لە ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵ تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش مانگی ڕابردوودا، سێ ھەژانی توندی ئابووری بوو کە دەوڵەتی ئێران توانی بە سیاسەتی ئابووریی خۆڕاگرانە بەڕێوەبەرایەتییان بکات.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ڕێژەیەک لە بارەی ڕادەی دابەزینی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی پێشکەوتە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەوشتی ئێرانی ھەتا ڕادەیەک بە جێی قەبوڵ زانی و وتی: ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی ئاڵوگۆڕی تەندروستی، بازدان لەژێرخانەکانی پەیوەندی و دەوڵەتی ئلێکترۆنی و ھەروەھا پێشکەوتنی گەورە لە بواری گەشەی کۆمپانیا زانست بنەماکان، سێ ھەنگاوی پێشگرانەی دەوڵەت لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بووە کە بووە ھۆی خۆسازدانی وڵات لە بەرامبەر کۆرۆنا.

سەرۆک کۆماری ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بەرھەمھێنانی وڵات لە پیشەسازیی پترۆشیمی و پۆڵا بووە بە نزیکەی دووھێندە، وتیشی: داھاتی وڵات لە بواری ناردەی بەرھەمی پترۆشیمی لە ١١ ملیارد دۆلارەوە بۆ ٢٥ ملیارد دۆلار ھەڵکشاوە کە بە کۆتایی ھاتنی بازی سێھەمی پیشەسازیی پترۆشیمی لە ساڵی داھاتوودا، ئەم داھاتانە دەگاتە ٣٧ ملیارد دۆلار.

 

سەرپەیڤ