ئاب 25, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • ساڵحی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ سەربەخۆیانە کارەکانی بباتە پێشەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ سەربەخۆیانە کارەکانی بباتە پێشەوە، پێی داگرت: ئێران ملکەچی خواستێکی بەدەر لە بەڵێنەکانی نابێت.

«عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ«ڕافائێل گروسی»  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە تاران، دانوستانەکانی ھەردووک لای بە ئەرێنی نرخاندو وتی: بڕیار درا ئاژانس بە شێوەیەکی پڕۆفشناڵ و سەربەخۆ کاری خۆی بباتە پێشەوەو ئێرانیش لە چوارچێوەی ئەرکەکانی دا بجوڵێتەوە.

ساڵجی بە دەربڕینی ئەمەیب کە بە ھاتنی «گروسی» بۆ تاران، وەرزێکی نوێ لە ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەستی پێ کراوە، ھیواداریی دەربڕی کە ھاوکارییەکانی نێوان ھەردووک لا زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

«ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش ڕایگەیاند، ھیچ کاریگەرییەک لە سەر ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی نییە بەڵام گوشاروپاڵەپەسۆ ھەیە.

گروسی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا پێی بکرێت ناھێڵێ گوشاری سیاسی شوێن لە سەر چالاکییەکانی دابنێت، وتیشی: ماوەی ئەوە نادات کە ھێندێک لایەن ئاژانس بۆ ئامانجی خۆیان بەکار بێنن.

«ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی عەرەبستانیشەوە وتی: بڕیارە بەرنامەی ناڤۆکیی ئەو وڵاتە بخرێتە ژێر چاودێریی پشکێنەرانی ئاژانسەوە.

سەرپەیڤ