زەریف: ئاژانس دەبێ بنەمای بێ لایەنی لە ھەڵس و کەوتەکانی دا ڕەچاو بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385609-زەریف_ئاژانس_دەبێ_بنەمای_بێ_لایەنی_لە_ھەڵس_و_کەوتەکانی_دا_ڕەچاو_بکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ بنەمای بێ لایەنی و پسپۆڕایەتیی خۆی لە ھەڵس و کەوتەکانی دا ڕەچاو بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • زەریف: ئاژانس دەبێ بنەمای بێ لایەنی لە ھەڵس و کەوتەکانی دا ڕەچاو بکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ بنەمای بێ لایەنی و پسپۆڕایەتیی خۆی لە ھەڵس و کەوتەکانی دا ڕەچاو بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری  لەگەڵ «ڕافائێل گروسی»  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە تاران،وتیشی: ئێران بەدووی بەردەوام کردنی ھاوکارییەکانیەتی لەگەڵ ئاژانس دا لە ھەل و مەرجێگی ئاسایی و لە چوارچێوەی داب و نەریتی نێونەتەوەیی دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەردەوام لە سەر بنەمای بەڵێمە نێونەتەوەییەکان و لە چوارچێوەیەکی تەکنیکی و پڕۆفشناڵ دا بووە.

زەریف ھیواداریی دەربڕی، بە چارەسەر بوونی گرفتەکانی ئێستا لە سەر بنەمای متمتنەی بەرامبەر، ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە چوارچێوەی یاساوڕێساکانی چاودێری داو بە پێی نیازپاکی بەردەوام بکرێت.

«ڕافائێل گروسی»  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییش لە دیدارەکەدا وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەرکەکانی خۆی لە سەر بنەمای بێ لایەنی و پسپۆڕایەتی و ھەروەھا لە چوارچێوەی تێبینییە تەکنیکییەکاندا بەجێ دێنێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی: ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە ڕابردوودا بە قازانجی ھەردووک لا بووەو لە ئێستاش دا بە سەرکەوتن بەسەر ھێندێک گرفت دا دەشێ ئەم ھاوکارییانە بەردەوام بکرێن.