ئاب 28, 2020 04:09 Asia/Tehran
  • ستایشی وەزیری تەندروستی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی شێوازی بەڕێوەبردنی تازیەداری بۆ ئیمامی حسەین(ع)

وەزیری تەندروستیی ئێران لە نامەیەک دا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی ڕۆژانی شینگێڕان بۆ سەروەرو سالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە، نووسی: لە ناخی دڵەوە ئەوپەڕی ڕێزوستایشی خۆم و ھاوکارانم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم کە لە بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ ئێمامی حسەین(ع)، ھێمایانەو وەک ھەموو جارێک وانەبێژو سەرمەشقانە جوڵانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی ھەینیی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکی، لە دەقی نامەکەی «سەعید نەمەکی» بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە:

بۆ خزمەتی متفەڕکی ئایەتوڵڵا خامەنەیی

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی(مد ظله العالی)

سەلاموعەلەیکوم

وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی ڕۆژانی شینگێڕان بۆ سەروەرو سالاری شەھیدان، حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە، لە ناخی دڵەوە ئەوپەڕی ڕێزوستایشی خۆم و ھاوکارانم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم کە لە بەرپاکردنی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ ئێمامی حسەین(ع)، ھێمایانەو وەک ھەموو جارێک وانەبێژو سەرمەشقانە جوڵانەوە.

دیارە دڕدۆنگیی زۆرێک لە زانایانی پایەبەرز، واعیزە ڕێزدارەکان، مدیحەبێژانی خۆشەویست و کۆڕودەستەکانی تازیەداری بە پەیڕەوی کردن لەو شێوازە ئاوەزمەندو مەزنانەی بەڕێزتان ، موحەڕڕەمێکی شکۆداروبەدوورلە زیانەکانی پەتاو نەخۆشیی ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا لە مێژووی وڵاتەکەیاندا دەنەخشێنن.

تەمەن درێژییەکی سەربەرزانە و تژی لە ساغی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان و ڕێزدارانی ھاوڕێتان و ھەروەھا تێکڕای گەلی بەشەرەفی ئێران لە خوداوەند داوا دەکەم.

سەرپەیڤ